هونەرمەندانی تورک و عەرەب هاوكاریی زیانلێكهوتووانی بوومهلهرهزهكه دهكهن
+964
پەرستۆ ساڵح
ژمارهیهك له هونەرمەند و کەسایەتییە دیارەکانی تورکیا و عەرەب، هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دهبهخشن.
لە کاتی رووداو کارەساتە مێژووییەکان هونەرمەندان دەبنە پێشەنگ بۆ یارمەتیدانی قوربانیان و رووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێک، کە وڵاتەکەیان بەرەوڕووی دەبێتەوە، نمونەی هونەرمەندانی عەرەبی و تورک، كە بە شێوازی جیاواز هەڵمەتیان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و پێداویستی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی توركیا و سووریا نمونەی کیڤانچ تاتلیتوگ، موستەفا چێچلی و ئەساڵە نەسری و موعتەسەم نەهار.
هالوک لێڤێنت، گۆرانیبێژی رۆکی تورکیا لە رێگەی پلاتفۆرمی هاوڕێیانەوە هاوکاری بۆ ئەو پارێزگایانەی تورکیا کۆکردەوە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، هەریەک لە هونەرمەندان کیڤانچ تاتلیتوگ و موستەفا چێچلی و بوراک دێنیز و چەند ئەکتەرێکی دیکە، نزیکەی 350 هەزار دۆلاری ئەمریکیان بەخشی، یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دراماش بە ناوی ay yapim تەواوی کارەکانی وەستاند و ستافەکەی نارد بۆ هاوکاریکردن و دەرهێنانی قوربانیان.
هونەرمەندانی عەرەبیش بەهەمان شێوە لە رێگهی سۆشیال میدیاوە جگە لە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری، هەندێکیان ئاهەنگەکانیشیان راگرتووە وەک هاوخەمی بۆ ئەو کارەساتەكه، نموونەی هانی شاکر، کە بڕیار بوو لە سووریا ئاهەنگی هەبێت.