لە کاتى نوێژى بەیانى

عومرەکارێکى کورد لە سعودیە کۆچى دوایى کرد

وریا فەتاح

عومرەکارێکى کورد لە سعودیە لەکاتى نوێژى بەیانى تەندروستى تێکدەچێت و کۆچى دوایى کرد، لەسەر رەزامەندى کەسوکارەکەشى لەوێ سپاردەى خاک دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتى محەمەح عەبدول غەفور یاسین کە دانیشتووى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆیە و بە مەبەستى عومرە سەردانى سعودیەى کردبوو، لە شارى مەدینە کۆچى دوایى کرد.

وەک ئەوەى باسى دەکات، عومرەکارەکە تەمەنى سەروو 60 ساڵە و هیچ نەخۆشییەکى نەبووە و لە کاتى نوێژى بەیانى تەندروستى تێکدەچێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و هەرلەوێش گیانى لەدەستداوە.

حەج و عومرەى هەرێم ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى وەرگرتنى رەزامەندى خانەوادەکەى بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانى بەقیع لە شارى مەدینە بەخاک بسپێردرێت.