کەسوکارەکەی گومانیان هەیە
ژنێک لە بەردەم ماڵی باوکی لە سلێمانی کوژرا
+964
دیلان محەمەد -سلێمانی
کەسوکاری ئەو ژنەی ئەمشەو تەقەی لێکرا بە 964 یان وت، ئەمشەو لە بەر دەرگای ماڵی باوکی تەقە لە کچەکەیان کراوە لە گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی.
باسیان لەوەش کرد، کچەکەیان لە دایکبووی ساڵی 1995ە و ماوەی هەفتەیەکە هاوسەرگیری کردووە، لە بەردەم ماڵی باوکی تەقەی لێکراوە، گومانیان لە کەسانێک هەیە ئەو کارەیان کردبێت، بەڵام چاوەڕێی یاسان.
لەسەر ئەم بابەتە چەند جارێک پەیوەندیمان کرد بە پۆلیسی سلێمانیەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەمانیان نەدایەوە.
هاوکات 964 دەزانێت تەرمی ژنەکە براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا