هەمواری یاسای بودجە

سودانی داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت دەستبەكاربن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی حكومەتەكەی كرد، دەستبەجێ كار لەسەر پەسندكردنی هەمواری یاسای بودجە بكەن.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێزانینی هەیە بۆ هەنگاوی بەرپرسیارانەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پەسەندکردنی هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی عێراق.

وتیشی، بە پشتبەستن بەم هەموارکردنە، سەرۆک وەزیران داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گونجاو وەبەرهێنان بکرێت.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، “دەنگدان لەسەر هەموارکردنەکە بەپێی ئەو دەقەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کردووە، سەقامگیری سیاسی و ئەو دۆخە لێکتێگەیشتنە پشتڕاستدەکاتەوە، کە تایبەتمەندی ئەم قۆناغەیە، هاوکات رەنگدانەوەی ئەو هاوکارییە بەرزەی نێوان حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بەیەکەوە”.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران عێراق (پەرلەمانی عێراق) دەنگی بە هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجەی عێراق دا، كە دەقەكەی دوای هەموارەكە بەم شێوەیە دەبێت:

دەقی هەمواری مادەی 12ی بودجە؛

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی مادەی (12/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ قۆڵی ژمارە (13ی ساڵی 2023)، بۆ ئەوەی ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:
1-  وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێن دەدات حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە خەرجییە سەروەرییەکان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە قەرەبوو بکاتەوە، بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت، یان وەزارەتی فیدراڵی لە… نەوت بەپێی بڕگەکانی (ئە) و (ب)ی ئەم بڕگەیە، بەمەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت، لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێمەستنیشانی دەکات ، لە ماوەی (60) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، و لە ئەگەری ناکۆکی لە ماوەی ئەو ماوەیەی پێشوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی ئەو دەستەی ڕاوێژکاریە دیاری دەکات.

2-  ئەو ڕاوێژکارییەی لە بڕگەی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، تێچووی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی پێشکەش بە وەزارەتەکانی نەوت و وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و بۆ مەبەستی ئەم یاسایە پەسەند دەکرێت، و حیسابکردنی قەرەبووی پێشوو دەبێت لەسەر بنەمای تێچووی پێشوو بۆ هەر بەرمیلێک کەڕەتی ژمارەی بەرمیلەکانی وەرگیراو بەپێی بڕگەکانی (ئەلف) و (ب)، لەم بڕگەیە، و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە پارانە دەدات بە حکومەتی هەرێم.

3- دەستبەجێ دەست بە گەیاندنی نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێم بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەپێی بڕگەی (ئەلف) و (ب)ی ئەم بڕگەیە،و قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەشێوەی سولفە، بە تێکڕای (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبونی كاری راوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لەسەرەوە باسكراوە لەسەر بنەمای پێشتر گرتنەوە لە بەرواری دەستكردن بە رادەستكردنی نەوت بە گوێرەی ئەم هەموارە.