زیانی گیانی نەبوو
بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
عەزیز عەبدوڵا
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە 964ی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا دەنگێكی بەهێز لە شێوەی تەقینەوە لە ناو كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیسترا.
تائێستا زانیاریی ئەوە نییە دەنگەكە چی بووە.
نوێكرایەوە 7:38
سەرچاوەكەی 964 لە ناو كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاماژەی بەوەدا، بە درۆن هێرش كراوەتەسەر كێڵگەكە و ئێستاش درۆنێكی دیكە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێتەوە و لە لایەن هێزەكانی پاسەوانی كۆرمۆرەوە تەقەی لێدەكرێت.
نوێکرایەوە 7:52
رەمك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، ئەو هێرشەی كراوە تا ئێستا دیار نییە بە كاتیوشا یان درۆن بووە، بەڵام خەزانی غازی كێڵگەكەی كردووەتە ئامانج و زەرەر و زیانی زۆری پێگەیاندووە.
وتیشی، تا ئێستا زیانی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی هەیە.
نوێكرایەوە: 9:08
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو کێڵگەکەوە بۆ 964 وتی، هێزێکی زۆر لە کۆماندۆ و دژەتیرۆری سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە لە سنووری کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەڵام تاڕادەیەک وەزعەکە ئارام بووەتەوە و کارەبای بەشێکی کێڵگەکەشیان کوژاندەوە.
كێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا