"دەدرێتە دادگا"

راوچییەک سوچەڕێکی راوکرد و وێنەکەی لەفەیسبووک دابەزاند؛ دەستگیرکرا

شۆڕش قادری

لە عەربەت راوچییەک سوچەڕێکی راوکرد و وێنەکەی لەفەیسبووک بڵاوکردەوە، لەسەر ئەوە دەستگیرکرا و دەدرێتە دادگا.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “هاوڵاتیەک وێنەی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردبووەوە لەگەڵ ئاژەڵێکی کێوی لەجۆری (سوچەڕ )، دوای بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور، بڕیاردرا بەکردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی راوچییەکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ماوەیەکی کەم راوچییەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دەستگیرکراوە.

هێمن کەمەرخان وتیشی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو هاوڵاتییە کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا و دادگا دەکرێتەوە.