تیمەکانى تەندروستى هۆشدارى دەدەن
یەکێک لە مانگرتوان دۆخى تەندروستى تێکچووە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ناوە ناوە، یەکێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتوو دۆخى تەندروستى تێکدەچێت و تیمەکانى تەندروستى دەگەنە شوێنەکە و چارەسەرى دەکەن.
لە ئێستادا، دۆخى یەکێک لە مامۆستا ژنەکان کە چوار رۆژە مانى لە خواردن گرتووە، تێکچووە و تیمەکانى تەندروستى سلێمانیش بۆ بەهاناوەچوونى گەیشتوونەتە ژێر خێوەتەکە.
وەک ئەوەى تیمە تەندروستییەکانى سلێمانى باسى دەکەن، دۆخى تەندروستى مامۆستا مانگرتووەکان بەگشتى باش نییە، بەڵام جیاوازتر لە هەموویان ئەو مامۆستا ژنەیە بەهۆى ئەوەى نەخۆشى رەبۆى هەیە، لە هەموویان زیاتر دۆخى تەندروستى تێکچووە.
دەشڵێن، تەندروستى ئەو مامۆستایە بە شێوەیەکە گونجاونییە لە مانگرتن بەردەوام بێت، بەڵام مامۆستا ژنەکە رێگە نادات لە خێوەتەکە بیبەنە دەرەوە.
ماوەى چوار رۆژە، ژمارەیەک مامۆستاو فەرمانبەر لە بەردەم نوسینگەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە شارى سلێمانى، خێوەتیان هەڵداوە و مانگرتنیان راگەیاندووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح