لە نێوان هەولێر و زاخۆ

یەکەم یاریی خولی فوتساڵی کچان بە یەکسانبوون کۆتایی هات

964+

رێژین محەمەد- هەولێر

لە یارییەکی بەهێزی خولی فوتسالی کچانى یانەکانى کوردستان، هەردوو یانەى ئافرەتانی هەولێر و زاخۆ بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

یارییەکە ئەمڕۆ هەینى، لە گەڕى یەکەمى خولى فوتساڵى کچانى کوردستان، لە یاریگەى یانەى ئافرەتانى هەولێر بەڕێوەچوو.

هەرچەندە لە گێمى یەکەمدا، تیپەکانی هەولێر چەندین هێرشى مەترسیداریان بۆ سەر گۆڵى میوان برد، بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام مانەوە، گێمى دووەمیش هەمان سیناریۆى گێمى یەکەمى دووبارە کردەوە و گۆڵ تۆمار نەکرا و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاڵەوانەکانى وەرزى رابردووى کوردستان خەڵاتکران

پاڵەوانەکانى وەرزى رابردووى کوردستان خەڵاتکران