لە گەڕەکی ژیانی هەولێر

شۆفێرێک لەناو سەیارەکەیدا گیری خواردبوو؛ رزگاریان کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەوروبەری کاتژمێر 8:00، تیمێکی بەرگری شارستانی هەولێر شۆفێرێکیان رزگارکرد، کە بەهۆی خۆ کێشان بە دیوارێکدا لە ئۆتۆمبیلەکەیدا گیری خواردبوو.

رووداوەکە لە گەڕەکی ژيانی هەولێر روویدا.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، شۆفێرەکە لەلایەن تیمەکانییانەوە رزگار کراوە و تيمی رزگارکردنی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ نەخۆشخانە گواستوویانەتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کرۆلایە، پێشەوە و تەنیشتی سەیارەکە زەبری زۆریان پێ گەیشتووە، شۆفێرەکەشی بریندارە.

دیمەنی کارکردنی تیمەکان؛