• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

کەسوکاری کۆبوونەتەوە

ئەو عومرەکارەی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا؛ تەرمەکەی هێنرایەوە تەکیە

964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

تەرمی جوتیار عەبدولمەجید، ئەو هاوڵاتییە کوردەکەی کە لەگەڵ هاونیازەکانی بەرەو عومرە دەچوون و لە عەرعەر تووشی روداوی هاتوچۆ بوو وە گیانی لەدەستدا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ ناحیەی تەکیە لە قەزای چەمچەماڵ.

خەڵکێکی زۆر لەوێ کۆبوونەوەتەوە و پێشوازی لە تەرمەکەی دەکەن، لەگەڵ جوتیار 13 کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون.

رووداوەکە، شەوی دووشەممە 27.1.2025 روویدا، کاتێک پاسێکی عومرەکاران کە خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون و دەچوون بۆ مەککە و مەدینە، لە رێگەی عەرعەر دەردەچن و لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن.

بەهۆی رووداوەکەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا و 13 کەسی دیکە بریندار بوون.

964 وردەكاری زیاتر لە بارەی رووداوی پاسەكەی عومرەكارانی...

964 وردەكاری زیاتر لە بارەی رووداوی پاسەكەی عومرەكارانی كورد لە سعودیە بڵاودەكاتەوە

بای میلۆنێک و 130 هەزار کەباب و تکەی داواکرد و مۆبایلەکەی داخست

ئەمەیە فێڵ کردن و قۆڵ بڕین

964+

ئاکام غەفور- سۆران

شەوی رابردوو ژمارەیەک تەلەفۆن بۆ چێشتخانەیەکی بەناوبانگی سۆران دەکات، دەڵێت بۆ ژەمی ئێوارە بای میلۆنێک و 130 هەزار کەباب و گۆشتم بۆ دابنێ، کە ئامادە بوو پەیوەندیم پێوەبکەوە و دێم دەیبەم، لە دوای ئامادەکردنی خواردنەکە، خاوەنی چێشتخانەکە پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکەوە دەکاتەوە، بەڵام تاکو ئێستاش ژمارەکەی داخراوە، ئەویش خواردنەکە بەسەر کەسانی کەم دەرامەتدا دابەش دەکات.

سورداش مام دەروێش، خاوەنی چێشتخانەی مام دەروێشە، چیرۆکی رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە و وتی، “ئەو پیاوە کە تەلەفۆنی کرد بە جۆرێک قسەی دەکرد و خۆی ناساند گومانی فێڵ کردنم لێ نەکرد، چونکە پێشتریش بەم شێوەیە داوای خواردن کراوە و هیچ گرفتمان نەبووە.”

وتیشی، خواردنەکە 125 شیش کەباب و تکە بوو، کە پارەکەی دەیکردە ملیۆنێک و 130 هەزار دینار، لە دوای ئەوەی زانیم فێڵم لێ کراوە، تەواوی خواردنەکەمان بەسەر ماڵە هەژارەکانی سۆراندا دابەش کرد.

وەک ئەوەی باسی دەکات، ئەو یەکەم کەس نییە بەمشێوەیە فێڵی لێ دەکرێت و ئەمڕۆ چەند چێشتخانەیەکی دیکەش لە شارەکانی هەولێر، شەقڵاوە و خەلیفانەوە، پەیوەندییان پێوەکردووە، کە ئەوانیش بەم شێوەیە فێڵیان لێ کراوە، دەشڵێت،”دەزگا ئەمنیەکان ئاگاداری بابەتەکەن”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و ک...

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و کلێنسی بۆ چوو