لە هەڵمەتێکدا
لە هەولێر 1500 دار دەچێندرێت
964+
توانا نەقی
لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە هەڵمەتی چاندنی 1500 دار لەسەر رووبەری 36 هەزار مەتر دوجا لە هەولێر دەستی پێکرد هەڵمەتەکەش بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگەوە راگەیندراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دەستکرا بە هەڵمەتى چاندنى 1500 دار و دروستکردنى حەوزێکى گەورەى ئاو بۆ گلدانەوە و ئاودانى دارەکان، لە سەر شەقامى خەدەمى 120 مەترى خێرا لە نزیک گەڕەکى راستى شارى هەولێر.
دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، یەکەم قۆناغی هەڵمەتەکە بە چاندنی 200 دار دەست پێکرا و لە رۆژانی داهاتوشدا قۆناغەکانی دیکە دەست پێدەکات.
وتیشی، دارەکان لە جۆری سنەوبەر، ئەکاسیا، ژاڵە و سیسەمن و هەمووی ئامادەیە و لەبەر سەرما هەموویان بەجارێک نەچاندووە لە رۆژانی داهاتووە سەرجەمیان دەجێندرێن.
رێژەی سەوزایی بەپێی ستانداردی جیهانی، بۆ هەر شار و گوندێک یان هەر شوێنێک کە مرۆڤ تێیدا بژیت دەبێت زیاتر لە 18% بێت، پاراستن و سەوزترکردنی ژینگە و بەرزکردنەوە و گهشهپێدانی رێژهی سهوزاییش، جگه له جوانكاری بۆ ناو شار و شارۆچكهكان، كاریگهری لهسهر تهندروستیى هاوڵاتییان ههیه، ئەمە قسەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بوو لە کاتی راگەیاندنی هەڵمەتە