فێستیڤاڵەکەی باڵەکایەتی برینداری تێکەوت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

یاریزانێک لە فێستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر خلیسکاو برینداربوو،  یاریزانەکە خەڵکی چۆمانەو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هێندرایە خوارەوە

کاروان میدراودەلی لە بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، پێشبینی ئەم رووداوانەمان کردبوو، هەربۆیە ئامادەکاریمان کردبوو، یەکێک لە یاریزانەکانی قاچی برینداربووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و نەیتوانی بە پێیەکانی خۆیەوە بێتە خوارەوە، رادەستی تیمەکانی فریاگوزاری دەکەین.

لە گوندی وێزەی باڵەکایەتی حەوتەمین فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر ئەنجامدەدرێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە 150 یاریزانی ناوخۆ و بیانی بەشدارن.