نموونەی خوێنیان لێ وەرگیراوە

لیک لە دەمیان هاتووە؛ ئاژەڵدارێکی کۆڕێ مەڕ و بزنەکانی بە کۆمەڵ مرداردەبنەوە

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

مام محەمەد، لە ناحیەی کۆڕێی هەولێر کاری ئاژەڵداری دەکات، ئەمڕۆی بە رۆژێکی ناخۆش لێ دەگوزەرێ، نەخۆشی زەفەری بە ژمارەیەک لە ئاژەڵەکانی بردووە و زیاتر لە 50 دانەیانی لێ مردار کردووەتەوە، ئەوانەشی لە ژیان ماون نیوەی زیاتریان نەخۆشن.

بە گوێرەی سۆراغی 964، ئاژەڵەکان لیک لە دەمیان دێت، ئالیک ناخۆن رۆژانە و بەشێکیان جەستەیان لاواز بووە و زوو زوو دەکەون.

هەر مام محەمەد نییە، لە بەحرکە و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی، ئەوە چەند رۆژێکە نەخۆشی ئاژەڵان بووە بە باس و خواس، لە عێراق باس لە نەخۆشی تەبەق دەکرێ، بەڵام تائێستا ساغ نەبووەتەوە، ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێکە چ جۆرە نەخۆشییەکە.

محەمەد سەڵاحەدین خاوەنی ئاژەڵەکانە و قسەی بۆ 964 کرد و وتی، بەهۆی نەخۆشیەوە، کە خۆشمان بۆمان روون نەبووەتەوە چی جۆرێکە، ماوەی پێتج رۆژە،  45 کار و بەرخم مردار بوونەوە جیا لەوەش مەڕ و بزنی گەورەشم لێ مردووە.

تاوەکو، ئێستا هیچ دەرمان و دکتۆرێکی ڤێتێرنەری چارەی ئەو نەخۆشییەی نەدۆزیوەتەوە بۆیان، محەمەد سەڵاحەدین وتی، نزیکەی ملیۆنێک دینارم لە دەرمان و دکتۆر داوە، بەڵام چارەیان نەبووە و ئێستاش نیوەی ئاژەڵەکانم نەخۆشن و ئەوانەی مردووشن سەروو حەوی ملیۆن دینار زیانیان پێ گەیاندووم.

تیمە تەندروستییەکان چوون، نموونەی خوێنیان لە ئاژەڵە نەخۆشەکان وەرنەگرتووە، بەڵام تائێستا ئەنجامی پشکنینەکان دەرنەچووە، سەرەڕایی ئەوەی مام محەمەد وتی، پێشتر ئاژەڵەکانی ئەو پێ کووتەیان پێ نەدراوە بۆ بەرگری لەشیان.

ئەوە دووەم حاڵەتی مردنی بەکۆمەڵیی ئاژەڵانە لە هەولێر و جاری یەکەم لە شارۆچکەی بەحرکە بەهەمان شێوە نەخۆشی بڵاوبوەوە و زیاتر لە 40 سەر ئاژەڵی مردار کردەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پەڕلەمانتارێکی عێراق: ئاژەڵی دەرەوە ئەوانەی خۆمانیان ...

پەڕلەمانتارێکی عێراق: ئاژەڵی دەرەوە ئەوانەی خۆمانیان نەخۆش خستووە

ئاڵوگۆڕی ئاژەڵ لە پێنج ناوچە قەدەغەکرا؛ هەرێمی کوردست...

ئاڵوگۆڕی ئاژەڵ لە پێنج ناوچە قەدەغەکرا؛ هەرێمی کوردستانی تێدا نیە