ئه‌وانه‌ى پێداویستى ژیانى رۆژانه دابین ده‌كه‌ن
زۆربه‌ى شوێنكاره‌كانى بازاڕى سۆران نرخ له‌سه‌ر كاڵاكان هه‌ڵده‌واسن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له بازاڕى سۆران هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵواسینى نرخ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕیش مۆڵه‌ت به شوێنكاره‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵواسینى نرخه‌كان گشتگیر بكرێن.
له‌م قۆناغه‌دا، هه‌ڵمه‌ته هه‌موو شوێنكاره‌كان ناگرێته‌وه ته‌نیا ئه‌وانه‌ى پێداویستییه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش له قۆناغه‌كانى دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌فا سه‌یدخان، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، له ئاگاداركردنه‌وه‌ى شوێنكاره‌كان بۆ هه‌ڵواسینى نرخ مۆڵه‌تى هه‌فتیه‌كیان بۆ داندراوه بۆ جێبه‌جێكردن، چونكه پێویسته هه‌موویان نرخ هه‌ڵبواسن.
وتیشی “به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان زۆربه‌ى ئه‌و شوێنكارانه‌ى سه‌ردانیان كردوون نرخیان هه‌ڵواسیوه”.
ئه‌و مۆڵه‌ته هه‌فته‌یه‌ی به شوێنكاره‌كان دراوه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پابه‌ندی نه‌بن، ئه‌وا به پێبژاردن سزایان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر دووباره‌ى بكه‌نه‌وه جارێكى دیكه سزایان ده‌ده‌نه‌وه شوێنه‌كشیان پێداده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نرخیان هه‌ڵنه‌واسی ئه‌وان ده‌یانده‌نه دادگا.
سه‌فا سه‌ید خان ئه‌م شوێنكارانه‌شی دیاری كرد كه له‌م قۆناغه پابه‌ندی هه‌ڵواسینى نرخیان ده‌كه‌ن، كه بریتین له‌و شوێنانه‌ى سه‌وزه و میوه و خۆراك و پێداویستى رۆژانه ده‌فرۆشن.
چاودێرى بازرگانى سۆران، ئه‌م ژماره موبایلانه‌ى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک پەیوەندی بە لیژنەکانیانه‌وه بكه‌ن:
07502125544 قەزاى ناوەندى سۆران
07509683135 ناحیەى دیانا