دەبێت فلتەر دابنێن

هەر کەبابخانە و چێشخانەیەک دوکەڵ بکات سزا دەدرێن 

توانا نەقی

ژینگەی هەولێر لیژنەیەکی پێکهێناوە و سەردانی شوێنی ماسی برژاندن و کەبابخانەکانیان کردووە و لێیان قبوڵ ناکەن دووکەڵیان هەبێت و ژینگە پیس بکەن.

دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، لیژنەیەکیان پێکهێناوە و سەردانی چێشتخانە و کەبابخانە و شوێنی ماسی برژاندن دەکەن و ئەگەر بە خەڵوز و دار ئاگربکەنەوە و ببرژێنن  دوکەڵیان هەبێت سزا دەدرێن.

وتیشی، ئاگاداریان کردوونەتەوە کە دەبێت سەرجەمیان فلتەر بەکاربهێنن ئەو فلەتەرە ناهێڵێت دووکەڵەکە بەرزببێتەوە و ژینگە پیس بکات.

دڵشاد هیرانی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە لەم کاتەدا سەردانیان دەکەن چونکە زۆرێک لە چێشخانە و کەبابخانەکان لە مانگی رەمەزاندا دادەخرێن و بۆیە کاتیان لەبەردەست دەبێت تاوەکو ئەو فلتەرانە دابنێن.