هەواڵەکان
مانگرتووان تەنیا چای و ئاو دەخۆنەوە و بوومەلەرزەش مەترسی دروست کردووە
ژووری هەواڵ+964
بوومە لەرزە نامۆکەی کەرکوک کە بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە نێوان کەرکوک بۆ قەزای بێجی روویدا و هەستی پێکرا، گومانی مەترسیداری لای کەشناسێک دروست کردووە، چەند رۆژێکە ئەم حاڵەتە لە ناوچەکانی گەرمیان و لەسەر سنووری ئێران بە پلەی جیاواز و ئەمڕۆش لە نێوان کەرکوک و بێجی بەپلەی جیاواز روویداوە.
بوومەلەرزە بەرۆکی گەرمیان بەرنادا
بەشێک لە دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر کە ساڵی رابردوو دوکانەکانیان سووتا گردبوونەوە و دەڵێن دوکانەکانیان نۆژەنکردنەوەی ماوە، کەچی مانگانە بێ ئەوەی ئیش بکەن کرێ دەدەن. موعتەسەم عەبدولقادر، خاوەن دوکان بە 964ـی وت، بەپێی پلان دەبوایە بە شەش مانگ ئێمە بگەڕێینەوە ناو دوکانەکانمان، بەڵام وا نۆ مانگی بەسەرداچووە و کاری نۆژەنکردنەوە تەواو نەبووە.
نۆژەکردنەوەی دوکانەکانی قەیسەری تەواو نەبووە کەچی کرێش دەدەن
مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی شەو و رۆژیان بە چای بێ شەکر و ئاو لە ژێر خێمەکەی بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی بەسەردەبەن، مانگرتنی ئەوان پێی نایە رۆژی سێیەمەوە، سروشت هاواری مامۆستای ناڕازی بە 964ـی وت، سێ رۆژە تەنیا ئاوی خواردووەتەوە، ئەو مامۆستایە پێی وابوو، لەبەرانبەر جێبەجێکردنی داواکانیان بۆ تەوتنی موچە و یەکلاکردنەوەی پرسی پلە بەرزکرنەوە و کپێدانی موچە ە=لە کاتی خۆیدا، دەبێت بەرگە بگرن و جارێ زۆریان لە پێشە.
سەرمایە و مامۆستایانی مانگرتوو سێ رۆژە نانیان نەخواردوە
زیاترلە 10 رۆژە، هێسترێک لە یەکێک لە گوندەکانی سەرسنوری هەڵەبجە مین پێیدا تەقیوهتهوه و بەهۆیەوە بهشێكی قاچی قرتاوه، ڤێتێرنهرى پێی باشه لهناوببرێت، بهڵام ئهندامێكى لیژنهى فهتواى شارهزوور دژیهتى، چالاكوانێكیش ههوڵى دروستكردنى قاچی دهستكردى بۆ دهدات.