کێشەی تەکنیکییە

فەیسبووک پۆستە کۆنەکان پشاندەدات و لە زۆربەی وڵاتەکان کێشەی هەیە

مستەفا نەهرۆ

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمی فەیسبووکی سەر بە مێتا باس لەوە دەکەن کە فەیسبووک پۆستە کۆنەکانیان پشاندەدات.

بەپێی ئەو قسەوباسانە بێت کە خەڵکی لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) و فەیسبووک دەیکەن، زۆرێک لە پۆستەکان کە دەیبینن کاتی بڵاوکردنەوەکەیان بۆ ساڵی 2022 و 2023 دەگەڕێتەوە و وەک پۆستێکی تازە پشانیان دەدات لە واڵی فەیسبووکەکانیان و کێشەکە لە تەواوی وڵاتەکان درکی پێکراوە لەلایەن خەڵکی

ماڵپەڕی ‘ Down Detector’ کە تایبەتە بە چاودێریکردن و ریپۆرتکردنی پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان، لە کاتژمێر 3:00 ئێوارەی ئەمڕۆوە ریپۆرتێکی زۆری بۆهاتووە لەلایەن خەڵکییەوە لەبارەی ئەم کێشەیەی فەیسبووک

تا ئێستا فەیسبووک لای خۆیەوە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم کێشەیە نەداوە.