دیمهنێكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى شاره‌زوور ... وێنه له Sharazoor Press وه‌رگیراوه.
نزیكه‌ى 4000 فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ند ده‌بن
له شاره‌زوور كێشه‌ى زه‌وى بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى شاره‌زوور كێشه‌ی دابینكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ركرا و شاره‌وانی و لایه‌نى ناڕازی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت نزیكه‌ى چوار هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوومه‌ندى وه‌رگرتنى زه‌وى ده‌بن.
ئه‌و كێشه‌ى دروستبوو له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنان بوو كه بۆ سنووره‌كه ره‌زامه‌ندیان بۆ دراوه و زه‌ویشیان بۆ ته‌رخان كراوه، داوا ده‌كرا زه‌ویه‌كانى ئه‌م پڕۆژانه‌ش بدرێن به فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی كۆنووسێكى رێككه‌وتن، كه له‌نێوان خه‌ڵكه ناڕازییه‌كه كه به (ئه‌نجومه‌نى فشار) ناسراوه، له‌گه‌ڵ شاره‌وانى شاره‌زوور، شوێنى زه‌ویه‌كان بۆ دابه‌شكردن دیاریكراوه و ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش به كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیشه‌وه، پێویسته سوودمه‌ند بن كه فه‌رمانى وه‌زاریان بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى هه‌یه.
پێویسته هه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك كه دابه‌شده‌كرێت رووبه‌ره‌كه‌ى له 200 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و پاره‌ى فرۆشتنى زه‌ویه روكنه‌كانیش ته‌رخان بكرێت بۆ پڕۆژه له‌سه‌ر هه‌مان زه‌ویه‌كان .
سالار ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكى شاره‌وانى شاره‌زوور به 964ـى راگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌ماوه بۆ دیاریكردنى ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێن.
وتیشی “له‌باره‌ى زه‌وى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانیشه‌وه خه‌ڵكه‌كه هاتنه قه‌ناعه‌ت كه پێویست ناكات ده‌ستكارى ئه‌م زه‌ویانه بكرێت بۆ دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و زانیارییه نافه‌رمیانه‌ى كه پێیان گه‌یشتووه له سنوورى قه‌زاى شاره‌زوور نزيكه‌ى چوار هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندى وه‌رگرتنى زه‌وى ده‌بن.