لە جەنگدان

ئێران قۆناغێکی نوێی “کۆبۆنی ئەلیکترۆنی” راگەیاند؛ 1 ملیۆن تمەن بۆ هەر کەسێک

964+

وریا فەتاح

حکومەتی ئێران لە ئەمڕۆوەقۆناغی سێیەمی پڕۆژەی “کالابەرگی ئەلیکترۆنی” دەستپێکرد، کە سیستمێکی پاڵپشتی خۆراکە بۆ خێزانە کەمداهاتەکان.

وردەکارى سیستەکەکە بەم شێوەیەیە، حکومەت بڕى 1 ملیۆن تمەن بۆ کڕینى کاڵا و خۆراک، دەخاتە سەر ناسنامەی هەر ئەندامێکی خێزان.

وەک ئەوەى میدیاى فەرمى ئێرانى باسى دەکات، لەم قۆناغەدا تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کۆتا ژمارەی ناسنامەی نەتەوەییان (کدملی) یەکێک لە ژمارەکانی (0، 1، 2) بێت و ئاستى هەژاریان بەرز بێت.

ئەم پارەیە تەنیا بۆ کڕینی 11 جۆر کاڵای سەرەکی و بنەڕەتییە (وەک: برنج، رۆن، گۆشت، مریشک، شیرەمەنی و پاقلەمەنییەکان).

روونیشکراوەتەوە، هاووڵاتیان ناتوانن ئەم پارەیە بە نەختینە (کاش) لە بانک رابکێشن، بەڵکو دەبێت لەو مارکێتانەی گرێبەستیان هەیە، کاڵای پێ بکڕن.

ئەم هەنگاوەی ئێران بۆ پاراستنی “ئاسایشی خۆراک”ە، تاوەکو دڵنیابن ئەو هاوکارییە داراییەی دەدرێت بە خەڵک، تەنیا بۆ کڕینی پێداویستییە خۆراکییەکان بەکاردێت و رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان دەکات لە بازاڕدا.

پزیشکیان؛ گەلی کوردستان لە پاڵ دۆزی ئێران وەستاون

پزیشکیان؛ گەلی کوردستان لە پاڵ دۆزی ئێران وەستاون