بەرەوە 75 دۆلار دەڕوا

نرخی نەوت چەند رۆژێکە سەرەوخوارە

شۆڕش قادری

هەرچەندە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام چەند رۆژێکە سەرەوخوارە و ئەمڕۆش چەند سەنتێکی دیکەی لێبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا نرخی یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 30 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.19٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 73 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.13٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لە سەرودەری دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و هێوربوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە.