پەیامنێری 964 زانیاری وردتان پێدەدات
کەمێکی تر کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لە ترافیک لایتەکانی هەولێر دەکەونەکار
964+
دەشتی عارف – هەولێر
کەمێکی تر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە ترافیک لایتەکانی هەولێر دەکەونەکار و پەیامنێری 964 زانیاری وردتان لەوبارەیەوە پێدەدات.
بڕیارە دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چوارڕێیانەکانی هەولێر بخرێنەکار کە سەرەتا بۆ ماوەی 10 رۆژ بەشێوەی تێست دەبن و لە رۆژی 8.1.2025 سەرپێچییەکانی تیژڕەویی تۆمار دەکەن.
کامێراکان ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە تۆمار دەکەن:
1-نەوەستان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت.
2-لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەوکاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە.
3-زیاتر هاتەنەپێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەدا کە گڵۆپی ترافیک لایت سورە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری