چه‌ند دیمه‌نێك له‌و مینانهى دۆزراونه‌ته‌وه... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم.
"پار له‌و شوێنه هاوڵاتییه‌ك قاچێكی په‌ڕی"
له نزیك گوندی بێخاڵ زیاتر له 60 مین و پاشماوەی ته‌قەمه‌نى جه‌نگی دۆزرانه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى مینلابه‌رى هه‌ولێر له سنوورى سۆران كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى چه‌ند كێڵگه‌مینێك ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 60 مین و پاشماوەی ته‌قەمه‌نى جه‌نگیان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى مینى هه‌ولێریش ده‌ڵێت “ئه‌م ناوچه‌یه ترسناكه و ساڵى پار هاوڵاتییه‌ك مینێكی پێدا ته‌قییه‌وه”.
ئه‌و شوێنه‌ى كارى تێداده‌كرێت له سنوورى قه‌زاى رواندزه، كێڵگه‌مینه‌كان له چیاى گۆره‌زى نزیك گوندى مه‌جیداوه و كێڵگه‌مینى سه‌ركێڵ له‌نزیك گوندى بێخاڵه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا تیمه‌كان توانیویانه 60 مینى دژه‌كه‌سیی و چوار پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگی بدۆزنه‌وه و هه‌مانكات پۆچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.
وتیشی “به‌هۆى ماسته‌پلانی گه‌شتیارى له ئیداره‌ى سۆران پێویسته هه‌موو شوێنانه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نیان لێیه و نزیكى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش پاكبكرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو شوێنه‌ى كێڵگه‌مینه‌كانى لێیه به‌رده‌وام گروپی شاخه‌وانی و هاوڵاتیانى ئاسایی هاموشۆى پێدا ده‌كه‌ن و ساڵى پاریش له‌یه‌كێك له‌و شوێنانه هاوڵاتییه‌ك به‌ر مینێك كه‌وت قاچێکی پەڕی.