"بۆچوونه‌كان بۆ ئاینده‌ى هه‌ردوولا گه‌شدارن"

له‌ ئوردن دیدارێك له‌باره‌ى برایه‌تى كورد و عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌چوو

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌وڵاتى ئوردن، دیدارێك له‌باره‌ى برایه‌تى كورد و عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كێك له‌ به‌شدارانى دیداره‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى له‌ دیداره‌كه‌ خراوەتەڕوو ئایندەیەكی گەشه‌ بۆ كۆكرنه‌وه‌ى كورد و عەرەب و رێزگرتن له‌مافى چاره‌نووسی یه‌كترى.

دیداره‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمەڵەی ئوردنی بۆ زانست و رۆشنبیری دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ عه‌مانى پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.

د. محەمەد ئەلسوێركی، نووسەری ئوردنی كە بە ڕەگەز كوردە، لە فەیسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌تەوە، ئەو دیدارە بیروبۆچوون و زانیاری بەهاداری تێدا خراوەتەڕوو كە دەكرێ بەهۆیانەوە ئایندەیەكی گەش كە تێیدا كورد و عەرەب كۆدەكاتەوە بونیاد بنرێت، ئەویش لە ڕێگەی بەشداری و برایەتییەوە كە لە كۆنیشدا هەر هەبووە.

ده‌شڵێت “ده‌كرێت له‌ ئده‌ره‌نجامى ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ى له‌ دیداره‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، هه‌ردوولا به‌ره‌و ژیانێكی باشتر بۆ داهاتوو هه‌نگاوبنێن و رێزگر له‌ ناسنامه‌ى یه‌كترى و مافی چاره‌نووسی یه‌كتریش بگرن”.