لە کوێ دەڵێن منداڵەکەی خۆم دەهێنم
فەرموون ئەوە بەڵگە.. ئەو ژنەی وتی خەتای منداڵە کە سەگ پەلاماریان دەدات تاقیکردنەوەیەک دەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
”خەتای منداڵەکانە کە سەگ پەلاماریان دەدات” ئەمە ئەو رستەیە بوو کە بەر لە… رۆژ شادیە عەلی سەرۆکی رێکخراوی هانای ئاژەڵان بە پەیامنێری 964ی وت، قسەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو هەندێ کەس لۆمەیان کرد، بۆیە شادییە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامداو وتی ئەوە بۆتان دەسەلمێنم.
شادیە عەلی ئەمرۆ منداڵەکەی خۆی بردو لەگەڵ دیلان محەمەد پەیامێری 964 لە سلێمانی چوونە چەند جێیەک کە ژمارەیەک زۆری سەگی بێلانەی لێیە، هەر ئەوەندەی خۆی و منداڵەکەی نزیک بوونەوە سەگەکان کەوتنە کلک بادان و لەدایک و کوڕ نزیک بووەنەوەو ئەوانیش بە دەم قسەکردنەوە دەستیان بەسەردا دەهێنان.
شادیە دەڵێت، ”ئێستاش سوورم لەسەر ئەو قسەیەی خەتای منداڵە کە سەگ پەلاماریان دەدات، ئەگەر ئەوان ئازاری سەگ نەدەن، ئەوە سەگە بێلانەکان عەزێتی کەس نادەن، دەبێت منداڵ فێر بکرێت ئازاری سەگ نەدات”.
ئەو خانمە ئاژەڵدۆستە دەڵێت هەر کەسێکیش گومانی هەیەو دەڵێت، سەگەکان دەمانناسن بۆیە ئازارمان نادەن، ئەوا من و منداڵەکەم ئامادەین بچینە هەر شوێنێک کە دەڵێن، ” سەگ میهرەبانی چاوەکان دەخوێنێتەوە، لە هەر شوێنێک ئازاری سەگ نەدرا لە سەگ بێخەم بن”.