لە هەڵەبجە

چوار شوێنکار سزادران و بڕێکی زۆر خۆراکیش دەستیبەسەردا گیرا 

964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنەکانی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجەوە برێکی زۆر خۆراکی ناتەندروست دەستی بەسەردا گیرا هەر ئەوەش نا چوار شوێنکاریش سزا دراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ھەڵەبجە بڵاویکردەوە، “لە هەڵمەتێکی بێ وێنەدا بڕێکی زۆر خۆراکی نا تەندروست و بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا و سزاش ئاڕاستەی چوار شوێنکار کرا.

دەشڵێت، ئەو خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەسەرچوو سەرچاوە نادار و رێگەپێنەدراو بوون، سێ شوێنکاریش سزای دوا ئاگادارکردنەوە و دانەیەکیش سزای غەرامەکردنی بۆ کراوە.

ئەوەی لەو وێنانەی خۆپاراستی تەندروستی بڵایکردووەتەوە دەردەکەوێت خۆراکەکان پێکهاتوون لە برنج و سرکە و خواردنەوە گازیەکان و خواردنی منداڵان و چەندین جۆری دیکە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی: 170 تۆن خۆراکی ماوەبەسە...

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی: 170 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوومان لەناو بردووە