بەهۆی کێشەیەکەوە ناتوانن مامەڵەکان رایی بکەن

سبەی سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی کەلار مەکەن

964+

ژێوار خدر

سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی کەلار مەکەن، بەهۆی کێشەیەکەوە هیچ مامەڵەیەک رایی ناکەن، بۆیە سبەی سەردانیان مەکەن و کەی کێشەکە چارەسەر بوو خۆیان ئاگادارتان دەکەنەوە.

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی کەلار ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 رایگەیاند، بەهۆی ئەپدەیت کردنی سێرڤەری مەرکەزی کارتی نیشتیمانی لەلایەن رەگەزنامەی گشتی بەغداد، سبەی پێنجشەممە، ناتوانین هیچ مامەڵەیەکی ئەو هاوڵاتییانە جێبەجێ بکەین کە نفوسیان کەلارە.

دەشڵێت، جارێ هیچ هاوڵاتییەک سەردانمان نەکات،  لە رۆژی دەست پێکردنەوەی کاروباری هاوڵاتیان لە فەرمانگەکەمان خۆمان ئاگاداری بڵاو دەکەینەوە.

زانیاری و نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردە...

زانیاری و نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردەگیرێ