چووە مانگی داهاتوو

وادەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دواخرا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، كاركردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی “كارتی بانكی” لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە 16.2.2025 بۆ 2.3.2025 دواخست.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت، ئەو هەنگاوە بەهۆی “ئەبدەیتكردنی” سێرڤەری ناوەندى كارتی نیشتمانییە، لەلایەن رەگەزنامەی گشتیی بەغدا.

لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی، كارتی بانكی سەرۆكی خێزان بۆ هەموو ئەندامانی خێزان كاری پێدەكرێت، هەروەها دەكرێت بەو كارتە مامەڵەی كارتی نیشتیمانی ئەنجام بدرێت، وە هەموو جۆرەكانی كارتی بانكی بۆ مامەڵەكان كار پێدەكرێت.

بە پێی ماددەی (27) بڕگەی یەکەم لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2016ی کارتی نیشتمانی، بۆ تێچووی ناسنامەکە، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێ.

بەپێی سیستەمەکە ماوەی وەرگرتنەوە چواردە رۆژی کارە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی چاپکردنی کارتەکان لە بەغداد کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ وەرگرتنەوەی.

فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی پاشنیوەڕۆ لە ئەرکدان، خوازیارە سەرەتا، دەستدەکات بە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری کارتی نیشتمانی، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی سنوورەکەی دەکات دوای پەنجەمۆر و تۆمارکردنی زانیاری، بڕە پارەی رسوماتی ناسنامەکە وەردەگیرێ.

کێشەیەک لە بەغداوە کاری فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی پ...

کێشەیەک لە بەغداوە کاری فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی پەکخست