هەڵکەوت زاهیر میوانی نۆ کۆمێنتە

“تۆپترین کەسی هەموو ئومەی عەرەبی بووم”

964+

ژووری هەواڵ

نۆ کۆمێنت ئەمجارەی 964 میوانداری هەڵکەوت زاهیری کردووە و نۆ پرسیاری ئێوەی لێدەکات و رەتیشیدەکاتەوە موزیک حەرام بێت و دەڵێت، کەسێکی بە دینم نوێژ و رۆژووم ناچێت و ساڵانەش سەردانی ماڵی خودا دەکەم.

دەربارەی ئەو رەخنە و توانجانەی ئاراستەی دەکرێن هەڵکەوت زاهیر باکی نییە و وتی، من رەقەمێکم لە ساحە دیارەکانی کورد و ناتوانم دڵی هەمووان سەد لە سەد رازی بکەم.

لە ئێستادا جار نا جارێک هەڵکەوت زاهیر لە تیکتۆک وەک ئاوازدانەرێک لایڤ دەکاتەوە، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و هەندێک بە گونجاوی نازانن، بەڵام ئەو دەڵێت،  شەوانە لە تیکتۆک لایڤ دەکاتەوە لەبەردڵی ئەوانەی دوورن و دەنگیان نایگاتێ.

لە ماوەی رابردوودا هەڵکەوت زاهیر دوو خەڵاتی بردەوە وەک باشترین ئاوازدانەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک خۆی دەڵێت تۆپترین کەسی هەموو ئومەی عەرەبی بووە و ناکرێت رەخنەی ئەوەی لێ بگرن ئاوازەکانی دووبارەن، وتیشی، لەیەک بازنە ناسوڕێتەوە و ئاوازەکانی گەورەترین پانتاییان هەیە لە هەموو ستایلەکان.

دڵنیا و سەگەکەی میوانی نۆ کۆمێنتن

دڵنیا و سەگەکەی میوانی نۆ کۆمێنتن