گرووپی شانۆی هەوار

ئەمجارە سەلمە دەچێتە جەزایر 

964+

توانا نەقی

گرووپی شانۆی هەوار لە کەرکوک ناوەستێت و بەردەوامە لە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، ئەمجارە دەچنە وڵاتی جەزائیر و بەشداری خولی یەکەمی فێستیڤاڵێک دەکەن.

نەژاد نەجم سەرۆکی گرووپی شانۆی هەوار بە 964ـی وت، ئەوان بەشدار دەبن لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی جەزائیر لە سەرەتاکانی مانگی 2ـی ئەمساڵ و 13 وڵات بەشدارن.

وتیشی، فێستیڤاڵی دیۆ دراما و سێ ئەکتەری لە وڵاتی جەزائیر لە 9.2.2025 تا 13.2 بەردەوام دەبێت و ئێستا ئەوان چاوەڕێی گەڕانەوەی ڤیزاکانیانن و ئامادەکارییان کردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، شانۆیی سەلمە دەبەنە فێستیڤاڵەکە و دوو ئەکتەر بەشدارن لە کارەکە کە یەکێکیان کوردە و ئەوی دیکە عەرەبە و خەڵکی تونسە و جگە لەوەش خۆیشی بە سیمیناێک دەربارەی شانۆی وێنە پێشکەش شانۆکاران و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە دەکات.

شانۆیی سەلمە، جگە لەوەی پێنج جار لە شارەکانی کوردستان نمایش کراوە، بەشداری هەریەک لە فێستیڤاڵەکانی تونس، ئوردن و میسری کردووە.

سبەی شانۆییەك لە بەردەم قەڵای هەولێر پێشكەش دەكرێت

سبەی شانۆییەك لە بەردەم قەڵای هەولێر پێشكەش دەكرێت