خاوەن ئوتوەکە لەگەڵ ئەو پارەیەی دۆزیبوویەوە... گرافیک؛ 964+
خاوەن شوێنێکی ئوتوکردنی جلوبەرگ لە هەریر
زیاتر له ملیۆنێك دینار له‌ناو گیرفانی چاکەتێكدا ده‌دۆزێته‌وه و راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر دوكانێكی ئوتوكردنى جلوبه‌رگ هه‌یه، چه‌ند جارێكه به‌رێكه‌وت پاره و پاسپۆرت و ئاڵتون له‌ناو جلوبه‌رگى هاوڵاتیان ده‌دۆزێته‌وه و راده‌ستیان ده‌كاته‌وه، دوێنێش زیاتر له یه‌ك ملیۆن دینارى راده‌ستى هاوڵاتییه‌ك كردووه‌ته‌وه.
هندرێن حه‌سه‌ن، خه‌ڵكی قه‌زاى چۆمانه به‌ڵام چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له قه‌زاى هه‌ریر ده‌ژیت، كار‌و كاسبییه‌كه‌ى بۆ بژێوى ژیانى ئه‌و دوكانه‌یه كه جلوبه‌رگى هاوڵاتیانى لێ ئوتو ده‌كات.
هندرێن به 964ـى وت، دوێنێ یه‌ك ملیۆن و 450 هه‌زار دینارى له‌ناو چاكه‌تێك دۆزیوه‌ته‌وه كه هێنابوویانە دوکانەکەی بۆیان ئوتو بكات.
وتیشی “چاكه‌ته‌كه هی مامۆستایه‌ك بوو كه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه له هه‌ریر و كه راده‌ستم كرده‌وه پێیوتم نه‌مزانیوه ئه‌و پاره‌یه‌م له‌ناو چاكه‌ته‌كه داناوه”.
ماوه‌ى 26 ساڵه كارى ئوتوكردنى جلوبه‌رگى هاوڵاتیان له قه‌زاكه‌ى ده‌كات و له‌م ماوه‌یه‌شدا زۆر جاری دیكه پاره و شتى دیكه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه.
ساڵى پار 400 دۆلار و 28 هه‌زار دینار و پێشتریش 500 دۆلار و 29 هه‌زار دینار و هه‌روه‌ها دوو ئه‌ڵقه‌ى زێڕ و پاسه‌پۆرتیشم له‌ناو جلوبه‌رگى هاوڵاتیاندا دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌موویشم بۆ گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى هندرێنه.
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر چوار شوێن هه‌ن كارى ئوتوكردنى جلوبه‌رگى خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى هندرێنیش بیستوویه‌تى جارجار له‌و سێ شوێنانه‌ى دیکەش پاره و شتى دیكه دۆزراوه‌ته‌وه راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان كراوه‌ته‌وه.