سلێمانی

دوو بیرهەڵكەن و داربڕێک دەستگیركران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو كەس بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیر بە نایاسایی و كەسێكی دیكەش بەهۆی دابڕینەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر كران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 27.1.2025 رایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك و بە هاوکاری ئاسایشی سیتەك، دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن لە ناحیەی سیتەك دەستگیر کران.

هەروەها مەفرەزەكە دەستیان بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندن لە جۆری بەرینە، 40 بۆری، یەك غەتاسی ئاو و یەك مۆلیدەی كارەباییدا گرتووە.

بە گوێرەی راگەیاندراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دوو كەسەكە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

هەر ئەمڕۆ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ لە سنووری گوندی هەوڵو، هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کرا، هەروەها دەست بەسەر مشارێكی داربڕین و ژمارەیەك داری بڕاوەشدا گیرا .

بە هەمان شێوەی دوو تۆمەتبارە بیرهەڵكەنەكان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ داربڕەكەش كراوەتە بۆ ئەوەی رێككاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

داربڕەکەى ژاراوە دەستگیرکرا

داربڕەکەى ژاراوە دەستگیرکرا