ئێران هاوكاریی توركیا دەكات
+964
كوردستان ئه‌حمه‌د
ئێران دەڵێت، هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی بوومەلەرزەكەی توركیا دەكەن، هاوڵاتیانی ئێرانییش له توركیا سه‌لامه‌تن.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باڵوێزی وڵاتەكەی لە توركیا وتی: “وڵاتەكەی ئامادەیە هاوكاری قوربانییەكانی توركیا بكات.
ئاژانسی هەواڵی خەبەری ئێرانی، لەسەر زاری محەمەد فەرازمەد، باڵوێزی ئێران لە توركیا رایگەیاند، “حكومەتی توركیامان ئاگاداركردووەتەوە وڵاتەكەمان ئامادەیە هەموو جۆرە هاوكارییەكی توركیا بكات بۆ بەدەمەوەچوونی قوربانییەكانی بوومەلەرزەكە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هیچ هاوڵاتییەكی ئێران لە بوومەلەرزەكەی توركیادا گیانی لەدەست نەداوە و بریندار نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروست كرد.