رێزی کاتتان نەگرتووە

لەسەر سەعاتێک دواکەوتن پەرلەمان لێپێچینەوە لە وەزیری کارەبا دەکات

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەی کارەباو لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی ناردووە بۆ وەزیری کارەبا، دەڵێ دوو سبەی وەرنە لای لیژنەکە با بزانین بۆچی سەعاتێک دواکەوتوون.

نوسراوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 27.01.2025 بە ئیمزای محەمەد نوری سەرۆکی لیژنەی کارەباو وزە نێردراوە بۆ وەزیری کارەباو تیایدا هاتووە: ”لەبەر ئەوەی وەزارەتەکەتان لە بەستی کۆنفرانسەکاندا رێزی کات ناگرێت، لەنێویشیاندا کۆنفرانسی پلانی هەمەلایەنە بۆ کەرتی کارەبا کە ئەمڕۆ 27.01.2025 کاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆتێل بابل گرێدرا، بەڵام بەداخەوە هەتا کاتژمێر 11 کۆنفرانسەکە دەستی پێنەکرد، سەرەڕای ئەوەی چەند کۆمپانیایەکی جیهانی و ناوخۆیی بانگهێشتکرابوون، ئەمەش وێنەیەکی نەرێنی نیشان دەدات بۆ سیستەمی حکومی و گرنگینەدانی وەزارەتەکەتان بە باشکردنی کەرتی کارەبا، بۆیە بڕیاردرا رۆژی چوارشەممە 29.01.2025 کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ میوانداری بکرێن لە بارەگای لیژنەکەمان تا بزانین ئەنجامی ئەو کۆنفرانسانە چیبوون کە ساڵانی 2023 – 2024 ئەنجامتان داون.

ئەمڕۆ لە بەغدا کۆنفرانسێکی گەورە هەبوو بۆ کەرتی کارەبا، زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند لەسەرانسەری عێراق 11 وێستگەی هەڵمی کارەبا دروست دەکەن کە پێکەوە 15 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن