بەدواى یەکدا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنج بوومەلەرزە لە گەرمیان روویاندا
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، زنجیرە بومەلەرزەیەکى یەک بەدواى یەکدا لە گەرمیان روویاندا.
محەمەد کەمال، پێشبینیكاری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنج بوومەلەرزەى بەدواى یەکدا لە گەرمیان روویانداوە بەم شێوەیەى خوارەوە:
بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م : كاتژمێر 3:14 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.4 پله رێخته‌ر روویدا، له‌قوڵایی 15 کیلۆمەتر لە ناخى زه‌وی کە چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه گوندی قۆره‌توو بوه له خۆرهه‌ڵاتی گه‌رمیان.
بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م: كاتژمێر 4:02 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان روویداوه به گوڕی 4.8 پله رێخته‌ر له قوڵایی 10 کیلۆمەتر له‌ناخی زه‌وی و چه‌قه‌كه‌ی نێوان قه‌سری شیرین و سنوری په‌روێزخان بووه نزیك گوندی دۆڵی به‌گزاده.
بومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌م: كه پێی ده‌وترێ پاشله‌رزه له كاتژمێر 4:11 خوله‌ك روویداوه به گوڕی سێ پله رێخته‌ر له قوڵایی 13 کیلۆمەتر له‌ناخی زه‌وی و چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی قۆره‌توو و گوندی سه‌نگه‌ر بووه له‌به‌شی خۆرهه‌ڵاتی كه‌لار.
بومه‌له‌رزه‌ی چواره‌م: له كاتژمێر 4:13 روویداوه به‌گوڕی 2.8 پله رێخته‌ر له قوڵایی 9 کیلۆمەتر له‌ناخی زه‌وی کە چه‌قه‌كه‌ی گوندی قۆره‌توو بوه له خۆرهه‌ڵاتی كه‌لار .
بومه‌له‌رزه‌ی پێنجه‌م : كاتژمێر 5:07 خوله‌ك رووویدا به‌گوڕی 3.1 پله رێخته‌ر له قوڵایی 12 کیلۆمەتر له‌ناخی زه‌وی چه‌قه‌كه‌ی نێوان گوندی سه‌ی كه‌وه‌ن و گوندی قۆره‌توو بووه له خۆرهه‌ڵاتی كه‌لار.
تائێستادا دامودەزگا فەرمییەکانى گەرمیان هیچیان لەبارەى زەرەر و زیانەکانەوە نەوتووە ئەگەر هەیبوبێت، بەڵام بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیى ساتى روودانى بوومەلەرەکە، لە ناو دوکانێکى شارى کەلار، بەشێک لە کەلوپەلەکان بەردەبنەوە.