دیمه‌نێكی ئه‌ندامه كورده‌كه‌ى رێكخراوى CPTـى ئه‌مریكی له‌یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانى وڵاتى یۆنان.. وێنه: له فه‌یسبووكى كامه‌ران مه‌لا عوسمان وه‌رگیراوه.
كوردێكى CPT چاوى خستووه‌ته سه‌ر كورده ونبووه‌كان
كۆچبه‌ره گۆڕغه‌ریبه‌كان له گۆڕستانى دوورگه‌یه‌كى وڵاتى یۆنان نێژراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له وڵاتى یۆنان چه‌ندین گۆڕى بێناسانامه هه‌ن، تایبه‌ت به‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه به‌نیازى گه‌یشتن به وڵاتانى ئه‌وڕوپا به‌هۆى نقوومبوونى به‌له‌مه‌كانیان خنكاون و به‌شێكیشیان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنن، ئێستا كوردێك له تیمى رێکخراوی CPTـى ئه‌مریكی له‌و وڵاته‌یه له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كان سه‌رنج ده‌باته‌وه سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستاش بێسه‌روشوێنن.
كامه‌ران مه‌لا عوسمان، یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمى رێکخراوی CPTـى ئه‌مریكییه كه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانى له‌و وڵاته‌ن و كار له‌سه‌ر دۆخى كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتى ده‌كه‌ن.
كامه‌ران به 964ـى وت “بڕیاربوو ماوەی مانگێک لەو وڵاته بمێنمه‌وه بۆ كاركردنى له‌سه‌ر كه‌یس و دۆخى كۆچبه‌ران، به‌ڵام زیاتر ده‌مێنمه‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانین سه‌ره‌داوێكمان له‌سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌ره كورده بێسه‌روشوێنانه ده‌ستبكه‌وێت كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش چاره‌نووسیان نادیاره”.
سه‌ردانى گۆڕستانێكی كردووه لە شاری میتیلینی، لە دورگەی لیسڤۆسی وڵاتی یۆنان، گۆڕستانه‌كه له 206 گۆڕ پێكهاتووه، به‌ڵام زۆرینه‌یان بێ ناسنامه و نه‌ناسراون.
به‌شێكی گۆڕه‌كان، كه‌س نازانێت خەڵکی کوێن و خانەوادە و کەسوکاریان کێیە، بەشێکیش لە گۆڕەکان هی ئەو پەنابەرانەن کە توانراوە ناو و ناسنامەیان بزاندرێت بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان رادەستی خانەوادەکانیان نەکراوەتەوە و نەگەڕێندراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
كامه‌ران ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا له‌و گۆڕستانه ناسراونه‌ته‌وه سێ گۆڕن، یەکێکیان ناوی “زانا”یە، ئەوەی دیكه‌یان ناوی “وڵات”ە و برای یەکترن و “غالیە”ش هاوژینی “وڵات”ه‌و هه‌موویان خه‌ڵكی رۆژئاواى كوردستانن كه لە ساڵی 2016 بەلەمەکەیان نوقومبووە و خنکاون، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هه‌ر ته‌رمێك نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار دۆلارى پێویسته كه‌سوكاریان بڕیاریاندا ته‌رمه‌كان هه‌ر له‌و گۆڕستانه بن و نه‌یانگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده كاركردنى تیمه‌كه‌ى CPTـى له‌و وڵاته دۆخى كۆچبه‌رانه به‌گشتى و كار له‌سه‌ر كه‌موكوڕى و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانى هێزی دەریاوانی یۆنان و ئەوروپا ده‌كه‌ن، كه به‌قسه‌ى ئه‌وان زۆرجاران ئه‌م هێزانه بوونه‌ته هۆکاری نقومبوونی بەلەمی کۆچبەران و چەندان مرۆڤ بوونەتە قوربانی، به‌ڵام كامه‌ران كه‌یسى كۆچبه‌ره بێسه‌روشوێنه‌كانى كوردیش له‌ناو تیمه‌كه كردووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كى كاره‌كانیان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێشتر هیچ لینكێك له‌نێوان وڵاتى یۆنان و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆخى كۆچبه‌ران نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى خنكاون پشكنینى DNA یان كردوون و ئینجا ناشتوویانن.
“پێشتر هه‌واڵى نقومبوونی زۆرێك له‌و بەلەمانەمان بیستووه کە کۆچبەرانی رانیە و کەلار و شارەکانی تری کوردستانیان تێدابووە و لە نزیک دوورگەکەدا نقومبوون بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی بەشێک لە کۆچبەرەکان یان لە دەریادا دەرنەهێندراون یاخود نەناسراونەتەوە، به‌ڵام له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌مان له یۆنان زیاتر چاومان خستووه‌ته سه‌ر كۆچبه‌ره كورده بێسه‌رو سۆراغه‌كان و زانیاریان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌ینه‌وه” ئه‌مه‌ش دوا قسه‌ى كامه‌ران مه‌لا عوسمانه بۆ 964.