هەولێر
دوو كەس لەسەر دزی دەستگیركران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە تاوانی دزیكردن دەستگیر كردووە، كە پارە و دەمانچە و هەندێك دراوی ئێرانیشیان دزیوە.
پۆلیسی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 26.1.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ع. ع. ح) و (ش. ع. ح) بە تاوانی ئەنجامدانی دزی دەستگیر کرد.
“ئەم تۆمەتبارانە لە سنووری قەزای خەبات هەڵسابوون بە ئەنجامدانی دوو تاوانی دزیکردن، کە لەلایەک بڕی (هەشتا ملیۆن دينار) و (28 هەزار دۆلار) و دەمانچەیەک و بڕێک پارەی ئێرانییان دزی بوو، هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە بڕی (750 هەزار دینار) و (450 دۆلار) و بڕێک زێڕیان دزیبوو”، پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئێستا تۆمەتبارانی ناوهاتوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.
