هەولێر
پاڵاوگەیەک لەسەر رێگاى گوێر ئاگرى گرت
964+
وریا فەتاح
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 12:26 خولەک
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر لە گروپى تایبەتى خۆى لە واتساپ، نامەیەکى دەنگى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئاگرەکە لە رێگاى گوێر لە پاڵاوگەى رۆژ لە کاتژمێر 12:30 خولەک روویداوە و یەک تەنکى کە نەوتى تێدابووە و مادەى گەرمیان بەسەردا کردووە و بووەتە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە.
باسى لەوەشکرد، ئاگرەکە بەبێ هیچ زیانێکى گیانى لەلایەن چوار تیمى ئەوانەوە کۆنتڕۆڵکراوە و نەیانهێشتووە تەشەنە بسەنێت.
هەواڵى پێشتر:
کەمێک لەمەوبەر، پاڵاوگەیەک لە سنوورى گوێر ئاگرى گرت و لە ئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر لە رێگەن بەرەو شوێنەکە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر پاڵاوگەیەک لە سنوورى گوێر ئاگرى گرت و داوامانلێکرا تیم بنێرین بۆ کوژاندنەوەى”.
باسى لەوەشکرد، جارێ نازانن رووداوەکە چییە و چۆن روویداوە، چونکە تائێستا تیمەکانیان نەگەیشتوونەتە شوێنەکە.