سێ بریندار و کوژراوێکى لێکەوتووەتەوە

پۆلیس لە بارەى شەڕەتەقەکەى شەوى رابردووى رانیە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە شەڕەکەى شەوى رابردووى رانیە سێ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانى لەدەستداوە.

پۆلیسى راپەڕین:

دەورووبەرى کاتژمێر 1ـى شەوى رابردوو، لە گەڕەکى ئازادى شارى رانیە، نزیک سۆپەرمارکێتى پەڵ، رووداوێکى تەقەکردن روویداوە

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس بێت، چوار کەس کە یەکێکیان تەمەنى 16 ساڵە بە بریندارى گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى گشتیى رانیە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە یەکێکیانى گیانى لەدەستداوە.

بریندارەکان و کوژراوەکە ئەمانە بوون:

(د، ج، ئـ) رەگەزی نێر، لە دایکبووى 2007، پیشە کاسب، دانیشتووى گەڕەکى کێوەڕەش لە رانیە.

(ب، م، ئـ) رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2009، پیشە خوێندکار دانیشتووی گەڕەکى کێوەڕەش.

(ژ، أ، ک) رەگەزی نێر لە دایکبووى 2004، پیشە کاسب دانیشتووى گەڕەکى ولادە لە رانیە.

( بــ، ف، ک) رەگەزی نێر لە دایکبوى ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتووی رانیە گەڕەکى سەرا.

بە وتەى پۆلیسى راپەڕین، سەرجەم بریندارەکان شوێنەوارى گولـلە بە جەستەیانەوە بووە.

ئاشکراشى کردووە، سێ لە بریندارەکان دواى وەرگرتى چارەسەرى سەرەتایى لە نەخۆشخانەى گشتیى رانیەوە رەوانەى نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراون و یەکێکى دیکەش لە بریندارەکان بە ناوى (ژ.ا.ک)، بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لە رێگادا گیانى لەدەستداوە.

بەپێى زانیارییەکانى 964، کوژراوەکە کارمەندى دەزگایەکى ئەمنى هەرێمى کوردستانە و یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانى تەقەکردنەکەش، دەستگیرنەکراوە.

پۆلیسى راپەڕین ئاماژەى بەوەشکردووە، بە بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران کە بریندارەکان بە پێى مادەکانى 405 و 406 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و فەرمانى دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێکى دیکەش، دەرچووە.

شەڕەتەقەکەى رانیە کوژراوێک و سێ بریندارى لێکەوتەوە

شەڕەتەقەکەى رانیە کوژراوێک و سێ بریندارى لێکەوتەوە