ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی کوردستانن

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەرچووانی دوو بەش لەسەر حکومەتی عێراق دادەمەزرێنێت

964+

شۆڕش قادری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەرچووانی بەشەکانی شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری، ئەوانەی دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی کوردستانن، لەسەر حکومەتی عێراق دادەمەزرێنێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “دەرچووانی هەردوو بەشی (شیکاری نەخۆشییەکان، پەرستاری) بۆ ساڵی 2023-2024 ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن،  سبەینێ یەکشەممە 26.1.2025 سەردانی هۆبەی تۆمارگای پەیمانگای تەکنیکی کەلار بکەن.”

روونیشیکردووتەوە، ئەو دەرچووانە ئەگەر تەنها یەکێک لەم بەڵگانەیان (کارتی زانیاری، فۆرمی خۆراک، کارتی نیشتمانی) سەر بە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بێت، ناویان بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق بەمەبەستی دامەزراندنیان لەسەر حکومەتی فیدڕال.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان راشیگەیاندووە، بەرپرسیارێتی دواکەوتن و بەدەمەوە نەهاتنی دەرچووەکان لەئەستۆی خۆیانە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە کفری دەبێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە کفری دەبێت