له سنوورى گه‌رمیان
دانیشتوانی گوندی وەلی ھەیەر بۆ بارینی باران ئاژەڵیان کردە قوربانی
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دانیشتوانی گوندی وەلی ھەیەری ناحیەی سەرقەڵا، سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان، پێکەوە پارەیان کۆکردەوە و سێ گایان پێکڕی کردیانە قوربانی بۆ ئه‌وه‌ى باران ببارێت.
ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە نزیکەی 200 ماڵە، ھەر ماڵێک بەپێی توانای خۆی بەشداری له كڕێنى ئاژه‌ڵه‌كان کردووە.
ئەحمەد جەمال، خەڵکی گوندی وەلی ھەیەرە بە 964ى وت، بەھۆی کەم بارانی، دانیشتوانی گوندەکە بڕیاریاندا پارە کۆبکەنەوە و قوربانی بکەن.
وتیشی “سێ گامان کڕیوه، نزیکەی 700 کیلۆ گۆشت بوو، کە پارەکەی ھەمووی دانیشتوانی گوندەکە کۆیانکردەوە، ئێوارە ئەمڕۆ شەممە سەرمان بڕین و بەسەر دانیشتوانی گوندەکە دابەشمان کرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵکو خوای گەورە ئەم خێرەیان لێوەرگرێت و بارانی رەحمەتیان بۆ ببارێنێت و دەغڵ و دانی جوتیاران سەوز ببێت.
ئه‌مساڵ له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆى كه‌م بارانییه‌وه تاوه‌كو ئێستا په‌ڵه‌ى نه‌داوه، ئه‌مه‌ش جوتیارانى نیگه‌ران كردووه و له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردووش‌دا له چه‌ند ناوچه‌كى هه‌رێم هاوڵاتیان په‌نایان برده به‌ر نوێژه باران و له خودا پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بارانیان بۆ ببارێنێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن