"حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت"

بریکاری وەزارەت: هەولێر و بەغدا ئامادەکاری بۆ موچەی مانگی یەک دەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق سەردانی تیمی تەکنیکی هەرێم و عێراقی کردووە و دەڵێت، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ لیستی موچەی مانگی یەک و رێکخستنی لیستی موچەی خانەنشینان بەپێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بێت لە فەیسبووک، ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025، تیمەکان لە کارکردن بەردەوام بوون، تا بە زوویی لیستەکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەى ئالییەتی کارکردن و خەرجکردنی موچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن، بەبێ ئەوەی روونی بکاتەوە ئالیەتەکە چۆن دەبێت.

رێباز حەملان، دەستخۆشی و سوپاسی ئاراستەکردوون و باسی لەوەکردووە، تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بگەرێنەوە بەغدا و ئالیەتی کارکردن و خەرجکردنی موچە بۆ ساڵی 2025 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بریکارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی پابەندێتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیلتیزاماتەکانی لەسەریەتی، جێبەجێدەکات لەپێناو دابینکردنی موچەی موچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای بودجەی 2025 و ئەو رێژەی تەرخانکراوەی بۆی دیاریکراوە.

گفتوگۆی ئەوان لەسەر موچەی ساڵی نوێی 2025، لەکاتێکدایە کە موچەی مانگی 12ی 2024، هێشتا وەک پرسێکی یەکلانەکراوە ماوەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، سەرجەمی موچەمان ناردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، موچەی مانگی 12یان لە عێراقەوە پێنەگەیشتووە.

سبەینێ دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و ما...

سبەینێ دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانى ناڕازیش دەڵێن، بایکۆتى دەکەین

لەسەر وەرنەگرتنى موچەى مانگى 7 و 8ـى پار مامۆستایانى گر...

لەسەر وەرنەگرتنى موچەى مانگى 7 و 8ـى پار مامۆستایانى گرێبەست هۆشدارى دەدەن