لە هیند 17 كەسی كوشتووە

نەخۆشییەكی نادیار ترس و دڵەڕاوكێی بڵاوكردووەتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025 دەسەڵاتدارانی ناوچەکانی جامو و کشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێن، لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکی نهێنی دەکەن، کە تا ئێستا 17 كەسی كوشتووە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا 17 كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە، لە گوندی دوورەدەستی بادهال لە قەزای راجوری لە جامو، کە 13یان منداڵ بوون.

ئاژانسی پرێس تراستی هیندستان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا 230 كەس لە گوندەكە كەرەنتین كراون و جیاكراونەتەوە.

ئامارجیت سینگ باتیا، راگری کۆلێژی پزیشکیی حکومی لە راجۆری باس لەوە دەكات، نیشانەكانی نەخۆشییەكە تێکچوون و شێوانی مێشک و کۆئەندامی دەمار بووە لە هەموو ئەوانەی مردوون.

سەرچاوەكە لە زاری باتیا بڵاویکردەوە، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ باری نائاسایی پزیشکی بەهۆی تووشبوونی زۆر بە نەخۆشییەكە، پشووی زستانە هەڵوەشاوەتەوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ئەندامی سێ خانەوادەن، كە پەیوەندیی خزمەتییان لەگەڵ یەكتردا هەیە.

سەنتەرێک بووەتە هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی ن...

سەنتەرێک بووەتە هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە