مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
بۆ دۆزینەوەی کەسوکاریان
شاندێکی وەزارەتی شەهیدان لەپێناو منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەچێتە ئێران
ژووری هەواڵ
لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، بۆردێکی تایبەت بە چارەنووسی منداڵە ونبووەکان پێکهێندراوە، بڕیارە بۆردەکە بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری ئەو منداڵانە سەردانی ئێران بکات.
بڕیارە بۆردەکەی وەزارەتی شەهیدان، پێش ئەوەی بچێت بۆ تاران، سەرەتا لە هەولێر لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لایەنی ئێرانی کۆببێتەوە و شاندێکی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی سەردانەکە پێکبهێنرێت.
ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025، حاکم عادل ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە 964ـی وت، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو داواکارییانەی کە پێشکەشکراون لەبارەی کەیسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و دیاریکردنی چارەنووسیان، شاندێکیان دەچێتە تاران، بەڵام “هیچ بەروارێک دیارینەکراوە”.
پێشتریش، عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ”بۆردەکە نوێنەرایەتیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆگرتووە کە جیا لەم سەردانەمان بۆ بەغدا، چەندین کۆبوونەوەی گرنگ و کاریگەری دیکەی لە هەرێمی کوردستان کردووە.”
بهپێی ئاماره فهرمییهكان، ژمارهى منداڵه ونبووهكانى ههڵهبجه 211 منداڵن، 74 خێزانی ئهو شارهش خۆیان ناونووس كردووه كه منداڵیان لێ ونبووه، تا ئێستا حهوت منداڵ گهڕاوهنهتهوه بهڵام بهشێكیان تا ئێستا شادبوونهوهیان بهخێزانهكانیان یهكلایی نهبووهتهوه.