چەند پەناگەیەکیش بۆردوومان کران

دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق: تیرۆرستێکمان لە سلێمانی دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەستگیر کردنی “تیرۆرستێکی” لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند و دەڵێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، لە زنجیرە چیاکانی پەلکانەش لە خورماتوو سێ ئەشکەوت و چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بۆردوومانکراون.

” لە گوندی زرکەش سێ کۆگا، ئۆتۆمبێل و ئەشکەوتی تیرۆریستانمان تەقاندەوە”، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق وا دەڵێت.

پێشتریش لە رێکەوتی 8.1.2025، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک ئەندامی داع*ش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات.

لەلایەن دژەتیرۆرەوە چەند داع*شێک دەستگیر کران

لەلایەن دژەتیرۆرەوە چەند داع*شێک دەستگیر کران