دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران
دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 30 تۆن شوتی و سێوی خراپبوو
964+
ژووری هەواڵ
لە مەرزی کێلێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 30 تۆن شوتی و سێوی خراپبوو، کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەکراوە و بەکەڵکی خواردن نایات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025، هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین، پشکنینی بۆ 20 تۆن و 880 کیلۆ شوتی و نۆ تۆن و 550 کیلۆ سێو کردووە و بۆی دەرکەوتووەکە کە بەکەڵکی خواردن نایەن.
لەدوای پشکنین بڕیاردراوە کە شوتی و سێوەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە، “چونکە شیاوی خواردن نەبوون لەرووی رەنگ و تام و کەڕوو و رزیویەوە”، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی راپەڕین وا دەڵێت.
بەگوێرەی رێنماییەکان، مۆڵەتی هەفتەیەک دەدرێت بە خاوەنی شوتی و سێوەکە، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەیگەڕاندەوە بۆ ئێران ئەوا بڕیار دەدرێت بە لەنێوبردنی.