به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه له په‌یمانگه‌كانی ئاكرێ و شێخان بووه پشوو
964+
هێژین فه‌تاح – دهۆك
به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بوومه‌له‌رزه له چه‌ند په‌یمانگه‌یه‌كی ئاكرێ و شێخان بڕیاری پشوو راگه‌یاندرا.
تۆڕی 964 زانیاریی ئه‌وه‌ی وه‌رگرت، لە پەیمانگه‌ی تەکنیکی ئاکرێ، کۆلیژی تەکنیکی ئینفورماتیک، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ كرایه پشوو، ئه‌مه‌ش به هۆی مه‌ترسی ئه‌گه‌ر روودانی بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەیمانگه‌ی تەکنیکیی ئاکرێ ئاگاداری گشت قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەرانی کولیژی تەکنیکی ئینفورماتیک و پەیمانگای تەکنیکی ئاکرێی كردووه‌ته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به هۆی مه‌ترسی له روودانی بوومه‌له‌رزه و هه‌روه‌ها خراپیی كه‌شوهه‌وا و سه‌رما، پشوو ده‌بێت.
هەژار ئیسماعیل لە راگەیاندنی کولیژی تەکنیک لە ئاکرێ بۆ تۆڕی 964 وتی، ئێمە داوامان لە قوتابیان كردووه، بە زووترین کات بەشە ناوخوییەکان جێبهێڵن و بڕۆنەوه ماڵەوە و تا شەممەی داهاتوو پشووه، ئه‌مه‌ش له ترسی روودانی بوومه‌له‌رزه.
وتیشی، ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیانە، به تایبه‌تی به هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و پێشبینیی مەترسیی دووبارەبوونەوەی بوومه‌له‌رزه.
هه‌روه‌ها په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكیی ته‌ندروستی شێخان به هه‌مان هۆكاره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ پشووی راگه‌یاندووه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروست كرد.