لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە
964+
پەری ساڵح
شەکرە بەفرەکەی بەهجەت یەحیا و ئێوارە ساردەکەی حەمە قوتو لە ریزی پێشەوەی ترێندەکانی هەفتە بوون و یان بە دەنگی خۆیان گەرم دەکرانەوە یان دەوترانەوە، کۆنسێرتەکەی نەریمان بابانیش هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات و لە ئێستاوە سۆڵد ئاوت بووە و ریکۆردی شکاندووە.
شلێر کۆیی لە 964ەوە هۆکاری دەرنەکەوتنی ئاشکرا دەکات و دەشڵێت بیری هونەر و نواندن دەکەم و لە خوێنمدایە، عارەب عوسمان تەندروستی باشە و تاقەتی لە گۆرانیوتن نەچووە، بەڵام گاڵتەی بە جیلی ئێستا دێت دەڵێت، حەزیان لە راپە و گۆرانیان بۆ ناڵێم.
نوسەر و تەلارسازی کورد خەسرەو جاف پیری سەرلێداوە و کۆڵینەداوە، سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەری قوفڵێکە لە ئاسن، پەیکەرەکەی حەسەن زیرەکیش لە ماڵی سۆفی کەریم دادەنرێت، باڵای دوو مەتر و 50 سانتیمە و چێنەر نزار بە عەشقەوە دروستی کردووە