جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن

964+

پەری ساڵح

ترێندی ئەمجارە شتی سەیر سەمەرەی تێدایە، مۆدێل و مەیکەپ ئارتێست دەبنە گۆرانیبێژ، ئاراسی خەپە گیان لە دادگا دەرکەوت، هونەرمەندانی عەرەب دوان و سیان دێنە ئەم هەولێرەی خۆمان.

پەرواز حسێن، لە دووری هەوادارانی سەبری نەماوە و شەش مانگە بە شێرپەنجەوە دەناڵێنێت، ئاراس کۆیی پێی ناخۆشە بە هەموو کەس بڵێن هونەرمەند، گۆرانییە نوێیەکەشی مەعنا دارە، بەڵام داخەکەم هێشتا زۆر نەبینراوە.

جیهان هاشم کلیپەکەی تازە بڵاوبووەتەوەو زۆر دەنگی داوەتەوە، رای جیاوازی زۆری لەسەر دروست بووە، هەندێک دەڵێن ئیشی ئەو نییە گۆرانی بڵێت و هەندێکی تریش دەڵێن کارێکی باشی کردووە.

نەڤید زەردی کلیپێکی خەتەری بەدەستەوەیە و دوودڵیان کردووە و نازانێت بڵاویبکاتەوە یان نا، لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێکی تاجیکستانیش نیەتی گۆرانی هێناوە.

ترێندی ئەم هەفتەیە وەک ئەم هاوینە گەرمە و شەڕ و خۆشی تێ...

ترێندی ئەم هەفتەیە وەک ئەم هاوینە گەرمە و شەڕ و خۆشی تێدایە