وەزارەتى تەندروستى هەواڵە خۆشەکەى راگەیاند

هەموو دەرچوانى ساڵى 2024ـى کۆلێژەکانى پزیشکى گشتیى دادەمەزرێندرێن

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ـی  کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان  دادەمەزرێن .

سەرکار سورچى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى لە راگەیەنراوێکدا کە بۆ 964ـى ناردووە، رایگەیاندووە،هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ـى  کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان  دادەمەزرێن.

دەشڵێت: لە ئێستادا دامەزراندنەکەیان لە پڕۆسە دایە و میلاک تەخسیس دەکرێت.

هەر لەسەر ئەو راگەیەنراوە، د. سەرکار سورچى بە 964ـى وت،” ژمارەیان 778 دەرچووە و سەرجەمیان دەرچووى ساڵى 2024ن”.

جەختیش دەکاتەوە کە دەرچوانى کۆلێژى پزیشکى گشتى هەموو ساڵێک دامەزراون و دەچوانى ئەمساڵیش دادمەزرێن لە دواى تەواوکردنیان.

پزیشکانی دانەمەزراوی ددان داوای دامەزراندن دەکەن

پزیشکانی دانەمەزراوی ددان داوای دامەزراندن دەکەن