لۆگۆی پۆلیسی هەولێر، 964+
پەیوەندی بکە ژمارە 066137
لەمەوەدوا هەرچیەکت وونکرد یان دۆزییەوە پۆلیسی هەولێر ئاگادار بکەرەوە
ژێوار خدر
لەمەودوا هەر شتێکتان وونکرد یان دۆزییەوە پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە بکەن لە رێگەی ژمارە 066137ـەوە.
پۆلیسی هەولێر خزمەتگوزاری هێڵی گەرمی بە ژمارە 066137 دابینکردووە، بۆ ئەوەی کاتێک هاوڵاتییان بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری،ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە، فۆڕمی خۆراک، مۆڵەتی شوفێری، ساڵیانەی ئۆتۆمبێل) یان هەر کەلوپەلێکی دیکەیان لە زێڕ و پارە و هەر شتێکی تر ون کرد یاخود دۆزییەوە پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دابینکردنی ئەو هێڵە گەرمە بۆ ئەوەیە ئێمە بتوانین لە رێگەی بەشی پۆلیسی ونبووەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەڵگەنامە و کەلوپەلەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنینەوە.